دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، په‌له‌ی نییه له كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له دژی ئێران، چونكه به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه گرنگتره. ده‌شڵێت، په‌له‌شم نییه له گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، په‌له‌م نییه له كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌دژی ئێران و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه گرنگتره له دیاریكردنی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ كۆتایی پێهێنانی.
تره‌مپ وتیشی، نه‌ته‌نیاهۆ پیاوێكی مه‌زنه‌و ئه‌وه‌ی من له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌مه‌وێت ده‌یكات، من و ئه‌و هاوڕاین له‌باره‌ی ئێرانه‌وه.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك بكات ته‌نیا بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، وتی، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ گه‌روی هورمز بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش ده‌ده‌ین، من په‌له‌م نییه بۆ ئه‌م كاره‌و گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێران ئه‌مڕۆكه توڕه‌ییه‌كی زۆر هه‌یه چونكه ئاشتی گوزه‌رانی ژیان زۆر خراپه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌ركه‌وتوین و وێرانمان كردوه‌و شتی نایاباتر ده‌بنین. ئێران به‌ته‌واوه‌تی دۆڕاوه.
له‌به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی، كاتێك تاوتوێی پرسی ئێران ده‌كه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس ناكه‌مه‌وه.