ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ هه‌یه.
ئاوێنه: ماركو روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاكستان بۆ ئێران ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشچونی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و وتیشی، هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ن.
رۆبیو دوپاتیكرده‌وه كه رژێمی ئێران "درزی تێکەوتوە". و وتیشی، ئەمریکا پێی باشە لەگەڵ تاران بگاتە رێککەوتن، بەڵام راشیگه‌یاند كه تره‌مپ "بژاردەی دیکەی هەیە، ئەگەر ئەوە نەکرا".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیره ئه‌مریكییه‌كه جارێكی تر ره‌خته‌ی له هاوپه‌یمانی ناتۆ گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی له ئه‌مریكا نه‌كردوه له جه‌نگی دژبه ئێران.
وتیشی، تره‌مپ نایه‌وێت وڵاتانی ناتۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی خۆیان بۆ شه‌ڕ بنێرن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌دور ده‌گرن له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك، ئێمه له‌مباره‌یه‌وه زۆر نیگه‌رانین.