عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر، ده‌توانرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم سفر بكرێنه‌وه.
ئاوێنه: عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له په‌یامێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌م به پێویستی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ڵوێسته‌كان و یه‌كخستنی كاریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كاریگه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن، بەتایبەتیش چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری لە ڕێگەی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، فره‌چه‌شنكردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی،و خستنەگەڕی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان بۆ بەهێزکردنی ئابوریی نیشتمانی.
وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه ده‌توانرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم سفر بكرێنه‌وه، هه‌ر كاتێك ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ر به‌پێی ده‌ستورو یاسا هه‌بێت.