محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ ده‌وری كورد ده‌خولێنه‌وه‌ كه‌چی كورد ده‌سته‌وه‌ستانه‌
  2026-05-25       188       

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایه‌، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ده‌وری كورد ده‌خولێنه‌وه‌ به‌ڵام كورد ده‌سته‌وه‌ستانه‌و خه‌ریكی ململانێی ناوخۆییه‌. ده‌شڵێت، گرنگه‌ هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی كردوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادرانی حزبه‌كه‌ی باسی بارودۆخی سیاسی کوردستان، عێراق و ناوچەکەی كردوه‌.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتویه‌تی، "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە دەوری کورد دەخولێنەوە، کەچی کورد دەستەوەستانەو سەرقاڵە بە ململانێی نێوخۆییەوە."

وتوشیه‌تی"بۆیە بەگرنگمان زانی بۆ دەربازبون لەو دۆخە چەقبەستوەی بەرۆکی هەرێمی گرتوە، هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ کاراکردنەوەی پەڕلەمان کە ئەوەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ڕێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "هەروەها جەختمان لە سیاسەتی نەگۆڕی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کردەوە کە پشتیوانە بۆ ئاشتی و یەکگرتویی و بەپێچەوانەوە هەرگیز لەگەڵ شەڕ و دوبەرەکی نییە.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×