جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی بۆ رێككه‌وتن به‌ڵام زۆر نزیكن.
ئاوێنه: جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا و ئێران رێككه‌وتون و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نیا ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ماوه، وتی، هێشتا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چ كاتێك یاخود ئایا له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، زوه.
به‌قسه‌ی جه‌دی دی ڤانس، ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن هێشتا له‌باره‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆدان، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ش پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمه.
ئه‌و وتیشی، هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی، به‌ڵام زۆر نزیكین و له دانوستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بین.
پێشتر به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی 60 رۆژه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ماوه.
به‌ڵام پاش ئه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجامی كۆتایی.