مامۆستایه‌ك له‌ سلێمانی به‌ "گوێزان" كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
  2026-05-30       672       

ته‌رمی مامۆستایه‌ك له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی له‌ سلێمانی دۆزرایه‌وه‌و به‌قسه‌ی پۆلیس، ئه‌و مامۆستایه‌ به‌ "گوێزان" ده‌رماره‌كانی هه‌ردو باسكی ده‌ستی بڕیون و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئاوێنه‌: ته‌رمی مامۆستایه‌ك له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی له‌ سلێمانی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی شاره‌كه‌ بوه‌.

موقه‌ده‌م ئاری، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و مامۆستایه له‌ دایكبوی ساڵی 1978 بوه‌و‌ ده‌ماره‌كانی هه‌ردو باسكی ده‌ستی به‌ گوێزان بڕیون و له‌ ئه‌نجامی خوێنبه‌ربونێكی زۆر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ مامۆستای زمانی كوردی بوه‌و ژن و منداڵی نییه‌و ماوه‌یه‌ك بوه‌ باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بوه‌.

ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه‌ له‌ سلێمانی

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×