بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیرۆزبایی له تۆم باراك ده‌كات به بۆنه‌ی دیاریكردنی وه‌كو نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی پێكه‌وه كاركردنین بۆ هێنانه‌دیی ئاشتی له ناوچه‌كه.
ئاوێنه: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیه‌تی"،پیرۆزبایی لە جەنابی باڵیۆز تۆم باراک دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا."
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتوشیه‌تی"بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنی پێکەوەیین بۆ هێنانەدیی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە."
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تورکیا، تۆم باراک، کە کاری ناوازەی ئەنجامداوە، وەک نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ سوریا و بە هەمان شێوە وەک نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ عێراق دەستنیشان دەکرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له کاتێکدا کە ئێمە هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانی سوریا و عێراق بەرەو پێش دەبەین، پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا بەردەوامە لە گەشەکردن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆم باراك وەک باڵیۆز لە تورکیا دەمێنێتەوە و بە پاڵپشتی تەواوه‌تی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کار دەکات.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێمە پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو کارانە هەیە کە تۆم باراک ئەنجامی داون له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی بەردەوامی ئەو لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەماندا.