وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌باداین
  2026-06-06       131       

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه‌یه‌و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دان.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردوەو لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دوچاری پچڕانی كاتی كارەبا بوینەتەوە."

وه‌زاره‌ته‌كه‌ وتوشیه‌تی" تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە."

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ پێدانی كاره‌بای به‌ هاوڵاتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاره‌كه‌ی بۆ گرفتی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هۆكاره‌كه‌ی فرۆشتنی كاره‌بایه‌ به‌ عێراق.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "لەبەر ئەوەی 1200 مێگاوات كاره‌با دەفرۆشنە حکومەتی عێراق، کێشەی کارەبا لە هەرێم دروستبوە."

ئه‌و وتیشی "بڕوانە بە گرانترین نرخیش کارەبا نادەن بە خەڵک!"

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×