بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢١ی حوزەیران)، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بەردەوام دەبێت و چەند توێژێکی تایبەت لە مووچەخۆران دەگرێتەوە.
ئاوێنە: پرۆسەی دابەشکردنەکەی ئەمڕۆ بە دیاریکراوی بۆ ئەو مووچەخۆرانەیە کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەمویل دەکرێت، کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
- مامۆستایانی گرێبەست: خەرجکردنی مووچە بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی (پەروەردە) و (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
- فەرمانبەرانی گرێبەست: پێدانی شایستەی دارایی بە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی کە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
- دامەزراوانی دوای تەمموزی ٢٠٢٤: دابەشکردنی مووچە بۆ تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دوای ١ی تەمموزی ٢٠٢٤ەوە بە شێوەی (هەمیشەیی) یان (گرێبەست) لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.