بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان و شارەزایانی بواری کەشناسی، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گەیشتنی یەکەمین شەپۆلی گەرمای هاوینە دەدەن.
ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی كهشی سبهی چوارشهممه ئاشكرا دهكات و نووسیویهتی، سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور. خێرایی با 5-20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما 2-3 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) وتی: لە ڕووی فەلەکییەوە لە 21-06-2026 وەرزی هاوین دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی 20-06-2026 شەپۆلێکی گەرمای بەهێز باشووری عێراق دەگرێتەوە و پلەی گەرما لە بەسرە دەگاتە 49-50 پلە.
وتیشی، کاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە گەرمیان و لە کەلار پلەی گەرما 45-46 تێدەپەڕێنێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم گەرماکە بە شێوەیەکی تەدریجی بەرز دەبێتەوە و ئاسایی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر سلێمان عەبدوڵڵا، شارەزای کەشناسی، ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێوان 15 بۆ 30ی حوزەیراندا یەکەمین شەپۆلی گەرمای ڕاستەقینە ڕوو لە هەرێم دەکات.
ئەو شارەزایەی كهشناسی ڕایگەیاند، کە کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە لە دوای 17ی حوزەیران دەردەکەون و لە نێوان 20 بۆ 22ی مانگ دەگەنە لووتکە، بە شێوەیەک پلەکانی گەرما 3 تا 5 پلە لە سەرووی تێکڕای ئاسایی دەبن. ئەوەش بەهۆی قووڵبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی هیندی و دروستبوونی قوبەی گەرمی دەگەڕێتەوە.