پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بابهتی ئهو 120 ملیار دینارهی كه وهك داهاتی ناوخۆی ههرێم دهبێت مانگانه رادهستی بهغدا بكرێت، پاڵپشتی یاسایی نییهو دهشڵێت، لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی عێراق له گفتوگۆداین بۆ كهمكردنهوهی ئهو بڕه پارهیه.
ئاوێنه: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه له لێدوانێكدا رایگهیاند، بڕیاری پێشوی حکومەتی عێراق سەبارەت بە ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پاڵپشتیی یاسایی نییە.
وتەبێژی حکومەت ئاشکرایکرد، لەپێناو تێگەیشتن لە دۆخی دارایی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە کەم بکرێتەوە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە.
سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانیش، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لەبارەی ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە نییە، زۆرجاریش دوای دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، موچەی هەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆداش، پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا نزیکن لە رێککەوتن، هەروەها بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی ئەم سیستەمە نوێیە لە دەروازە سنورییەکان، چوار مانگ پێویستە.
وتەبێژی حکوومەت جەختی کردەوە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتو، 29ـی حوزەیران، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگاتە بەغدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتاکانیان پرسی ئەسیکۆدا و دۆخی دەروازە سنورییەکان تاوتوێ بکەن. دوپاتیشی کردەوە، ئێستا هیچ ئاستەنگێک لەبارەی داهاتی دەروازە سنورییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، داوایان کردوە لە ماوەی ئەو چوار مانگەی سیستەمەکە جێگیر دەکرێت، پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانان دەستپێبکاتەوە، هاوکات ئەو بازگانەی لەنێوان شارەکان دانراون و بونەتە ئاستەنگ بۆ بازرگانان هەڵبگیرێن.