سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: رۆژی پێنجشەممە یەکێتیی و نەوەی نوێ واژۆی رێککەوتنی نێوانیان دەکەن
  2026-06-30       342       

ئاوێنە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە یەکێتیی و نەوەی نوێ کە هاوپەیمانن و لەئێستادا لەگەڵ چەند لایەنێک ٤٢ کورسیان هەیە رێککەوتن واژۆ بکەن. لای خۆشییەوە هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوای رێککەوتنەکە قۆناغێکی نوێی سیاسی لە ناوچەکە و هەرێم دێتە ئاراوە.


 
ئاوێنە: هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "رێککەوتنە نهێنیەکە بە رێکوپێکی بەرەو پێشەوە دەڕوات، لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە قۆناغێکی سیاسی نوێ لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دێتە کایەوە، ئەو ژیانە سیاسیەش دەبێت پارتی لەگەڵیدا هەڵسوکەوت بکات و دانیپێدا بنێت و لێی تێبگات، چونکە ئەوەش دەنگ و کورسی و هاوپەیمانییە، ئەگەر هەر هێزێکی رەتیبکاتەوە هەڵە دەکات".

ئەو باسی ئامانج و چەند خاڵێکی هاوپەیمانییەکە دەکات و دەڵێت "ئێمە هاوپەیمانییەکەمان ناوی (هاوسەنگی و بوژانەوەیە)، ئەو هاوپەیمانیەش کە ئەو خاڵانەی تێیدا رێکدەکەوین بۆ بەرژەوەندی خەڵکە، هاوپەیمانییەکە کار لەسەر ئەوە دەکات یاساییەکی بودجەمان هەبێت لەپەرلەمانی کوردستان، هەروەها پەرلەمان؛ پەرلەمان بێت و لێپێچینەوە لە حکومەت بکات، چونکە حکومەتی ئێستا شەرعیەتی سیاسی و یاسایی لەدەستداوە و کاربەڕێکەرە".

هەروەها وتەبێژی جوڵانەکە باس لەوەشدەکات کە نابێت پەرلەمان کارابکرێت بەبێ حکومەت، بەڵکو حکومەت دەبێت بێتە بەردەم پەرلەمان و سوێندی یاسایی بخوات، "بەڵام ئەو حکومەتەی ئێستا هەمانە سوێندی یاسایی نەخواردووە، خاڵێکی دیکە کێشەی بێ کارییە لەگەڵ دانەمەزارندن و باج و سەرانە وەرگرتنە لە خەڵک، رێککەوتنەکەمان ٩٠ بۆ ١٠٠٪ لەپێناو خەڵکە".

لەبارەی رێککەوتنەکەوە کە کەی واژۆ دەکرێت؟ ناوبراو رونیکردەوە "یەکێتی و نەوەی نوێ لە نزیکترین کاتدا واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە دەکەن".

ئاوێنە بۆ دەستکەوتنی وادەی واژۆکردنەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد "رۆژی پێنجشەممە رێککەوتنەکە لەنێوان یەکێتیی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ واژۆ دەکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا یەکێتیی و نەوەی نوێ لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە ٤٢ کورسیان پڕکردووەتەوە لەبەرامبەر پارتی کە ٣٩ کورسییە، هەرچەندە ئاوێنە بۆ زانینی ئەو کورسیانەی دیکە کە کێن؟ هەوڵی لەگەڵ وتەبێژی جوڵانەوەکە دا، بەڵام ناوبراو رایگەیاند کە کورسی لایەنەکان لەنێو هاوپەیمانیەکەدا نهێنییە و ناتوانێت ئاشکرای بکات.
 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×