وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم داوا له ئاسایش ده‌كات له بازگه‌كان رێگه به هاورده‌كردنی به‌نزین بدرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌نزین.
ئاوێنه: كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كردوه، رایگه‌یاندوه، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌می به‌نزین و كۆنترۆڵكردنی نرخه‌كه‌ی، كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت به رێگه‌پێدان و ئاسانكاری كردن له بازگه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی به‌نزین له گشت پارێزگاكانی عێراقه‌وه بۆ ناوه‌وه پارێزگاكانی هه‌رێم.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و كاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نه‌وت و كانزاكانی هه‌رێم به ره‌چاوكردن و پاراستنی كوالێتی به‌نزین ئه‌نجام بدرێت.
