وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی پێنج خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و سبه‌ی دوشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى پێنج خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکەو بۆ ئەم مەبەستە سبه‌ی دوشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.