عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست باس له دۆسیه‌ی دو پاڵاوگه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت، عێراق كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ هه‌ردو پاڵاوگه‌كه به نرخی پاڵپشتیكراو دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی به نرخێكی گونجاو بده‌ن به هاوڵاتیان نه‌ك به‌م نرخه زۆر گرانه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له "دۆسیەی هەردو پاڵاوگەكه‌ی عەربەت؛ بەنزین و گازوایلی سنوری سلێمانی" كردوه.
ئه‌و وتویه‌تی "ئێستا بەنزین و گازوایلی سلێمانی لە دو پاڵاوگە به‌ناوه‌كانی (ئۆنكاسه‌ن) و (فۆكس)، لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت-سلێمانی بەرهەمدێت."
به‌قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، "عێراق نەفتاو نەوتی ڕەش (زيت الوقود)یان بە نرخێکی پشتیوانی پێدەدات. عێراق دەعمی ئەم دو پاڵاوگەیه دەکات بۆ ئەوەی سوتەمەنی بە نرخێکی گونجاو بدەن بە هاوڵاتیان، نەک بەم نرخە زۆر گرانەی ئێستا هەیە!"
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست باسی له‌وه كردوه كه "وردەکاری"یان لەبەردەستە بۆ لێکۆڵینەوەو ڕێکاری یاسایی و وتوشیه‌تی، ره‌وته‌كه‌یان "لە ڕێگای د.غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراقەوە نوسراوی بۆ وەزارەتی نەوت کردوە، ڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی دەگرینەبەر."
لای خۆیشییه‌وه، د. غالب محه‌مه‌د له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی"بە نوسراوی فەرمی داوام لە وەزیری نەوتی عێراق کرد لێپرسینەوە بکات لە هەردو پاڵاوگەی unkasun و fox لە سلێمانی، بەوەی نەوتی ڕەش بە نرخی مەدعوم لە عێراق وەردەگرن و بەنزین و نەوتی سپی و گاز بە نرخی بازرگانی بە خەڵکی سلێمانی دەفرۆشن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش دروستبکرێت."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتویه‌تی "ئێمە پشتیوانی ئەوەین پاڵاوگەو پیشەسازی لەم سنورەدا هەبێت، بەڵام ناکرێت سەرچاوەی بەرهەمهێنانی بەنزین و گازوایل بە نرخێکی هەرزان دەستبەربکرێت و ئێستا بەم نرخە گرانە بفرۆشرێت."