پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردوه كه به‌چه‌قۆ هێرشیكردبوه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق و هێرشكاره‌كه كارمه‌ندی بانكه‌كه بوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕوداوێک لەناو بانکی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دەرکەوت کە بەڕێوەبەری بانکەکە لەلایەن کارمەندێکی خۆیەوە بەچەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بریندارکراوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیاری دادوەر بۆ ڕوداوەکە وەرگیراو تۆمەتبار (و. ح. ع.) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (230) لەیاسای سزادان ڕاگیراو لەئێستادا بنکەی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە ڕێکخستوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.