دەستەی ڕاگەیاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، ئۆفیسی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمیان لە کەربەلا داخست.
ئاوێنه: ده‌ستی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، نوسینگەی دەستەكه‌یان لە کەربەلا بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لایەنە هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکان، ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمیان له شاره‌كه داخستوه، ئه‌وه‌ش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانه‌ی دژی کۆمپانیاکە گیراونەتەبەر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، داخستنی ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆڕه‌ك له‌میانی هه‌ڵمه‌تێكی مه‌یدانی هاوبه‌شدابوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لە چوارچێوەی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییە دەرچوەکان سەبارەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەو پێیەی دەستەکە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئه‌منییه‌كان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە به‌شێوه‌یه‌كی كرداری.
دەستەکە جەختی كردۆته‌وه کە نوسینگەکانیان لە پارێزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانه‌ی گیراونەتەبەر و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پشتیوانەکان بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنیان بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان.