عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌یان له دۆخی جه‌نگدایه‌و له ئاشتییه‌وه دورن.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه، دۆخی ئێستای وڵات ڕوبه‌ڕوی هه‌م جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و هه‌م سزای ئابوریی فراوان بوه‌ته‌وه. له ئێستادا ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له دۆخی جه‌نگداین و جه‌نگ هێشتا به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئێمه نه‌گه‌یشتوینه‌ته دۆخی ئاشتی و لێوه‌ی دورین. بۆیه ده‌بێت هه‌مو بڕیاره‌كان له‌چوارچێوه‌ی دۆخی جه‌نگدا بدرێن.
به‌رله‌وه‌ش عراقچی له وتارێكدا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هیچ خواستێكی بۆ لێكتێگەیشتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیشان نه‌داوه.