سه‌عدی پیره‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندید كردبێت
  2019-03-03       780       

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتیدەکاتەوە خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک کاندید کردبێت.

ئاوێنه‌: ‎نوسینگەی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند"‎لێرەو لەوێ و لەهەندێک ماڵپەرو ئەکاونتی تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسراوێکی ساختە بەناوی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک کاندیدکردوە."

وتوشیه‌تی"‎بۆ هەمولایەکی رون دەکەینەوە نوسراوەکە ساختەو دروستکراوە، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە خۆی کاندید نەکردوە، ئەو پۆستە ئیستحقاقی هەڤاڵانی کەرکوکەو بەڕێزیانیش دانیشتوی کەرکوک نین."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×