2020-03-10   446     
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هێشتا پشكنینی كرۆنا ڤایرۆسی بۆ نه‌كراوه وێرای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه خۆیان خستۆته ناو به‌ربه‌ستی ته‌ندروستییه‌وه.
ئاوێنە، لوقمان غه‌فوور- سی ئێن ئێن: ئه‌مه له‌كاتێكدایه سیناتۆر تید کروز ( سیناتۆر لە تەکساس) و دوو نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نۆنێهران خۆیان خستۆتە ناو بەربەرستی تەندروستی، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مامەڵەیان کردووە لەگەڵ کەسێک لە کۆنگرەی کاری سیاسی کۆمارییەکان، کە دەرکەوتووە تووشبووە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ستیڤانی گریشام وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌كورتی ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه. ده‌شڵێت:"تا ئێستا سه‌رۆك ته‌ندروستی باشه و هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه نییه و به‌رده‌وامیش پزیشكه‌كانی چاودێری ده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هیچ كه‌سێكه نه‌بووه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوبێت بۆیه، داواشی نه‌كردووه خۆی بخانه نێو به‌ربه‌ستی ته‌ندروستییه‌وه.