14 کەسی دیكە لە چین توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-10       492       
لە چین 14 کەس و لە کۆریای باشووریش 34 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاوێنە: دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 14 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 12 حاڵەتیان لەنێوخۆی وڵات تۆمارکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە چین تۆمار نەکراوە.

تائێستا لە چین 82 هەزار و 901 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە چوار هەزار و 633 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 هەزار و 180 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی کۆریای باشووریش تۆمارکردنی 34 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی تۆمارکردنی تووشبوانە لە کۆریای باشوور لە ماوەی مانگی رابردوودا.

بەگوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا 10 هەزار و 874 کەس لە کۆریای باشوور تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەدا 256 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 610 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×