2020-05-10   667     
وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌بێ مه‌رج به‌ندكراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بگۆڕێته‌وه.
ئاوێنە: ئاژانسی بی بی سی له زاری عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا كه هه‌ڕه‌شه له گیانی هه‌ندێك له به‌ندكراوانی ئێران له ئه‌مریكا ده‌كات، تاران ئاماده‌یه به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ بكات بۆ گۆڕێنه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێران نه‌بووه.
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئێران به‌تۆمه‌تی سیخوڕی و جاسووسی ده‌ستگیركراون كه هه‌ردوو لا پێیانوایه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوانه بێ تاوانن.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستیان دایه دۆخی به‌ندكراوانی ئێرانی له ئه‌مریكا زۆر خراپه و به‌ندكراوه‌كان به باشی ئاگاداری‌یان لێناكرێت.
پیشتریش سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشنیارێكی هاوشێوه‌ی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران خستبووه ڕوو كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه.