سهرهرای زۆری ژمارهی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ووڵاتهكهی و كۆتایینههاتنی پهتاكه، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند: کۆتایی ئەم مانگە دەوامی فەرمانگەکان لە ئێران دەستپێدەکاتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.
ئاوێنه: ئهمرۆ شهممه 23-5-2020، حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆبونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له ووڵاتهكهی رایگەیاند: لە 30ی ئایار بە لەبەرچاوگرتنی رێکكارە تەندروستیەکان دەوامی فەرمانگاکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە، شوێنە گشتیەکان و مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران، ئاشكراشیكرد: مەترسیەکانی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆ ئەوەش داوا دەکات تا سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا هاووڵاتییان پابەندی رێکكارە تەندروستییەکان بن.