سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا
  2020-05-28       684       

شەوی رابردو پەرلەمانی ئێران سەرۆكێكی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد و موحەمەد باقر قالیباف كە نوێنەری شاری تاران بو لە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بوە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ئاژانسەكانی ئێران، لەكۆی ٢٦٧ پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كرد، موحەمەد باقر قالیباف توانی ٢٣٠ دەنگی پەرلەمانتاران بۆ كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

هەر بەپێی ئاژانسەكان، مستەفا میرسەلیم  ١٢ دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و فەرەیدون عەباسیش ١٧ دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە و ئەوانی دیكەش پوچەڵ بون.

رۆژی هەینی ٢١/٢/٢٠٢٠ كاتژمێر ٨ی بەیانی هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد و ٢٩٠ پەرلەمانتاری نوێ هەڵبژێردران، بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، دەرگای پەرلەمانی ئێران داخرا و نەتوانرا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، شەوی رابردوش دوای زیاتر لە سێ مانگ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران بە دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×