سوپای توركیا كوژران و برینداربونی سێ سەربازی ڕاگەیاند
  2020-05-31       851       
سوپای توركیا كوژران و برینداربونی سێ سەربازی هێزەكانی لە پارێزگای جۆلەمێرگی باكوری كوردستان ڕاگەیاند.

ئاوێنە: بە پێی ڕاگەیەندراوێكی سوپای توركیا سەربازەكان لە ئاكامی هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی چكۆرجا سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

ماوەیەكە چالاكییەكانی پەكەكە لە دژی هێزەكانی توركیا لە باكور و باشوری كوردستان پەرەیانسەندووە و توركیاش لەو دوو بەشەی كوردستان بەردەوام بۆردومان دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×