2020-06-06   515     
ئا: لوقمان غه‌فوور
سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌رتی كۆلۆمبیا له واشنگتۆن دی سی، بڕیاریدا یه‌كه‌م شه‌قام ناوبنێت "ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه".
خاتوو مۆریل بوزر، 5ی حوزه‌یران شه‌قامی 16ی گۆڕی به "ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه" و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی شاره‌وانی شه‌پامه‌كه‌یان به بۆیه‌ی زه‌رد نه‌خشاند و به‌گه‌وره‌یی نوسیان " ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه".
شه‌قامی 16 ئه‌چێته‌وه سه‌ر مه‌یدانی لاڤایت و كۆشكی سپی. كه یه‌كێكه له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی واشنگتۆن.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی له دوای 8 رۆژ خۆپیشاندان دێت له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید پیاوه ره‌شه‌كه‌ی شاری مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا له رۆژی 26 ئایار له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین) ی ئه‌فسه‌ری پۆلیس.
بوزر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌كرد خه‌ڵك لێره هاوسۆزن بۆ گۆێگرتن و بینین و دانپێدانان به مرۆڤایه‌تیبوونیاندا. وتیشی: "ئێمه فرسه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ هه‌ڵكه‌وت كه به‌ده‌نگێكی به‌رز و ئاشكرا له شه‌قامێكی گرنگی ویلایه‌ته‌كه‌ماندا په‌یامێك بگه‌یه‌نین".
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مه په‌یامی گه‌لی ئه‌مریكایه بۆ دنیا كه ژیانی ره‌شپێست گرنگه له‌لایه ئێمه.
جۆن فالتستیشیو به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی كه‌رتی كۆلۆمبیا له واشنگتۆن دی سی، وتی: "سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ئاشكرا وتویه‌تی كه ئه‌م شه‌قامه پێشكه‌شه به خۆپیشانده‌ران له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه دوو شه‌وه خۆپیشانده‌ران ناوچه‌كه‌یان پاراستووه".