2020-06-06   516     
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له شاری ئیدلب له سووریا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گوللـه‌نه‌بڕی فریاكه‌وتن، له ئاكامدا سه‌ربازێك كوژرا و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌و هێرشه‌ی دوێنێ ٥ی حوزه‌یران كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گوللـه‌نه‌بڕی فریاكه‌وتن له شاری ئیدلب و رایگه‌یاند، "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا سەربازێکمان کوژرا و دوو سەربازی دیكه‌مان بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشداوە "دوای ده‌ستنیشانكردنیان ئامانجه‌كان، پێكران و به‌پێی پێویست به‌رپه‌رچیان درایه‌وه".