دوای زیاتر لە سێ دەیە، بكوژی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری سوید ئاشكراكرا
  2020-06-10       1349       

داواكاری گشتی سوید، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای زیاتر لە سێ دەیە، بكوژی ئۆلۆف پاڵمێ، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری وڵاتەكەی ئاشكراكرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی بی بی سی، داواكاری گشتی سوید رایگەیاندوە: ئۆلۆف پاڵمێ كە ساڵی 1986 لە ستۆكۆڵم كوژرا، بكوژەكەی ناسراوەتەوە.

بەپێی قسەی داواكاری گشتی سوید، بكوژەكە ناوی "ئاتیگ ئەنگسترۆم"ەو لەساڵی 2000دا خۆی كوشتوەو بەوەش كەیسی كوژرانی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری سوید، داخرا.

ساڵی 1986 ئۆلۆف پاڵمێ، لە گەڕانەوەیدا لە سینەماوە بۆ ماڵەكەی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا لە شاری ستۆكۆڵم، لە پشتەوە فیشەكێك نرا بەسەریەوەو كوژرا. فیشەكەكە لەو جۆرانە بوە كە لەناو ئامانجەكەدا دەتەقێتەوە.

ئۆلۆف پاڵمێ، لە ساڵی 1969 تاوەكو 1976 سەرۆك وەزیرانی سوید بو، ساڵی 1982 جارێكی تر پۆستی سەرۆك وەزیرانی سویدی بەدەستهێنایەوەو تا كوژرانی لەو پۆستەدا مایەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×