2020-06-11   713     
لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی ته‌ندروستی له چین رایگه‌یاند كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئاوێنە: لیژنه باڵاكه‌ی چین ئاشكرایكردوه كه ١١ توشبوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چوار له توشبوه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام دوای پشكنین پشتڕاست بوه‌ته‌وه كه توشی كۆرۆنا بوون.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان له چین سه‌ریهه‌ڵدا و ٨٠ هه‌زار و ٥٧ كه‌س له‌و وڵاته توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و ٦٣٤ یان مردن.
له‌دوای چین ڤایرۆسه‌كه به جیهاندا بڵاوبوه‌وه و دوای گه‌یاندنی زیانێكی زۆری ئابوری به وڵاتان، ئێستا زۆرترین توشبوو له ئه‌مریكایه.