وەزارەتی دەرەوەی ئێران: خۆشحاڵ بوین بە كردنەوەی ئایاسۆفیا بەڕوی نوێژخوێناندا
  2020-07-13       596       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، رایگەیاند: خۆشحاڵ بون بە كردنەوەی ئایاسۆفیا بەڕوی نوێژخوێناندا.

ئاوێنە: عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركی وتوە: ئێمە سەبارەت بەوەی كە خەڵكی توركیاو موسڵمانان پێشوازیان لە بەڕێوەچونی نوێژ لەو پەرستگایە كردوە، خۆشحاڵین.

عەباس موسەوی بە ئاماژەدان بە كاردانەوەی وڵاتانی رۆژئاوا دەربارەی بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، وتویەتی: بڕیار دەربارەی پێگەی ئایاسۆفیا دەچێتە چوارچێوەی سەروەری توركیاو پرسێكی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە.

بڕیاری توركیا بۆ گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێناو بوە مایەی رەخنەی وڵاتانی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپاو هەروەها رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×