بەریتانیا مزگەوتێكی داخست
  2020-07-22       686       
دوای ئەوەی لەچەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕێكارەكانی ئاسانكاری دیاریكرا بۆ كردنەوەی  شوێنە ئاینیی و پەرستگاكان، بەڵام دیسانەوە لەشاری بلاكبێرن ی ووڵاتی بەریتانیا، دوای ئەوەی ئیمامی مزگەوتی خۆسیا لەشەقامی چێستەری ئەو شارە توشی پەتاێ كڕۆنا بوو، پۆلیس دەرگای مزگەوتەكەی داخست و دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.
ئاوێنە، کاوە رەش: ‎بەپێی ڕێنمایەكانی تەندروستی و ڕێگا پێدانی دەوڵەت،  زۆرترین كەس كەبتوانن لەیەك شوێن كۆ ببنەوە، بریتیە لە٣٠ كەس، بەمەرجێك شوێنێكی كراوەبێت و مەودای دووری ڕەچاوبكرێت، بەڵام دوو شەممەی ڕابردو لەمزگەوتێكی شاری بلاكبێرن  ٢٥٠ كەس بەشداریان لەمەراسیمێكی پرسەدا كردوە، دواتر دەركەوتوە كەئیمامی ئەو مزگەوتە، هەڵگری ڤایرۆسی كڕۆنایە. 
‎لەئێستادا تەوای ئەو ٢٥٠ كەسەی بەشداری پرسەكە بوون، داوایان لێ كراوە لانی كەم بۆ ماوەی یەك هەفتە،  خۆیان لەماڵەوە كەرەنتینە بكەن و تێكەڵاوی شوێنە گشتیەكان نەبن.
‎بەپێی ڕێنمایەكان و ڕێگا پێدانەكان بۆ مەراسیمی پرسە ٣٠ كەس ڕێ پێدراوە بەشدار بێت، لەگەڵ ئەوەش ئەگەر جەنازەی كەسێك بێت كە بەكۆڤید١٩ گیانی لەدەست دابێت، ڕێی پێ نادرێت بهێندرێتە مزگەوت، بەڵكو تەنها لەگۆڕستان  ڕێ پێدراوە چەند كەسێك بەشداری مەراسیمی ناشتنەكەی ببن.
لەوەتەی پەتای جیهانی كۆڤید١٩ گەیشتونە بەریتانیا  تائێستا زیاتر لە٤٥٣٠٠ گیانیان لەدەست داوە.
لەسەر ئاستی ئەوروپا لەڕیزی پێشەوەو لەسەر ئاستی جیهانیش لەپلەی  نۆیەمدایە لەئێستادا

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×