2020-07-29   551     
سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه كه دوای مانۆره سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا، دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر و ئیمارات، كه‌وتنه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه .
ئاوێنه: له‌مباره‌یه‌وه بارابارا ستار،په‌یامنێری تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی له تویتێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه رۆكێتێكی ئێرانی له‌وانه‌یه ئاراسته‌یان بكرێت،هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌ید له‌قه‌ته‌رو زه‌فره له ئیمارات به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه كه‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێ رۆكیت له‌نزیك ئاوی بنكه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌یدو زه‌فره خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
شایانی باسه دوێنێ سێشه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێران له‌میانه‌ی مانۆڕێكی سه‌ربازی، به شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی هاوشێوه‌یه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكای به روكێت ته‌قانده‌وه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا-ش رووداوه‌كه‌ی به سه‌ره‌ڕۆ و نابه‌رپرسانه وه‌سف كرد .