زانیارییەکی نوێ لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکرێت
  2020-08-03       1998       
لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی، كۆمپانیایەكی پەیوەندی لەعێراق بە هەبوونی پەیوەندی بە رووداوەكە تۆمەتبار دەكات.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە وەریانگرتووە، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوشتنی ئەو دوو فەرماندە سەربازییە بۆیان دەركەوتووە، یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە عێراق هاوكاری هێزەكانی ئەمریكای كردووە بۆ لەناوبردنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.

لیژنەكە لەڕێی ئەو بەڵگانەی كە لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبییەوە بەدەستی گەیشتووە، دەسەلمێنێت سیخوڕی بەسەر مۆبایلی یەكێك لە یاریدەدەرانی ئەبومەهدی موهەندیس كراوەو ئەو كۆمپانیایەی پەیوەندی، كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، زانیاری پێویستی لەبارەی جووڵەی سەركردەكەی حەشدی شەعبی بە هێزەكانی ئەمریكا داوە، كە بووەتە هۆی ئاشكرابوونی شوێنی ئەبومەهدی موهەندیس و وادەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ قاسم سولەیمانی، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ سەركەتنی پرۆسەی كوشتنیان.

رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، لە هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریكا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی مەهەندیس لەكاتی گەڕانەوەیان لە لوبنانەوە بۆ عێراق، لەسەر رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كوژران.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×