2020-08-04   650     
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دو تەقینەوەی بەهێز به‌یروتی پایتەختی لوبنانی هه‌ژاندو ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دو تەقینەوەی بەهێز به‌یروتی پایتەختی لوبنانی هه‌ژاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لەدەوروبەری ماڵی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشوی لوبنان بووە.
هه‌رچه‌نده میدیاکانی لوبنان بڵویانكردۆته‌وه كه سەعد حەریری سەلامەتە، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كان دەیان برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و زیانی گەورەی ماددیشیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.
لای خۆیه‌وه حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لەکۆگایەکی یاریی ئاگریندا بووەو ژمارەیەکی زۆر خەڵک برینداربون.