زیانی تەقینەوەكەی بەیروت دەگاتە نزیكەی 15 ملیار دۆلار
  2020-08-05       563       

پارێزگاری بەیروت رایگەیاند، زیانی ماددی تەقینەوەكەی دوێنێی بەندەری بەیروت لەنێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلاردا دەبێت.

ئاوێنە: مەروان عەبود، پارێزگاری بەیروت، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ئەلحەدەس" رایگەیاند: كۆی گشتی ئەو زیانانەی لە تەقینەوە گەورەكەی دوێنێی بەیروت كەوتونەتەوە لەنێوان 10 بۆ 15 ملیار دۆلاردا دەبن.

پارێزگاری بەیروت رونیكردەوە: ئەو ژمارەیە زیانە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانی پەیوەست بە بازرگانی لەخۆدەگرێت.

مەروان عەبود ئاماژەی بەوەشداوە كە گەنمی بەردەست لە ئێستادا لە لوبنان زۆر سنوردارەو پێشی وایە ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیەتە سەر خەت ئەوا لوبنان روبەڕوبەڕوی قەیران دەبێتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە تەقینەوە گەورەكەی دوێنێ بەندەری بەیروتدا 135 كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی پێنج هەزار كەسیش برینداربون و بە دەیان كەسیش بێسەروشوێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×