2020-08-09   400     
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، واژۆی له‌سه‌ر چوار بڕیار كرد بۆ جێبه‌جێكردن له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، ئەوانیش دواخستنی باج له‌سه‌ر مۆڵكی هه‌ندێك له ئه‌مەریكییه‌كان و درێژه‌دان به پێدانی 400 دۆلار هه‌فتانه به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێكاربوون.
تره‌مپ، دیموكراته‌كان تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌تیان پێشكه‌شكردووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆرۆناوە نییه. سەرۆکی ئەمەریکا له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له یانه تایبه‌ته‌كه‌ی له بیدمینسته‌ر-ی ویلایه‌تی نیو جرسی، گوتی: "ئێمه ده‌سته‌كه‌وتێكمان به‌ده‌ستهێنا" كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی ئه‌وانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت كه مووچه‌كه‌یان له 100 هه‌زار دۆلار كه‌متره له ساڵێكدا".
ترەمپ گوتیشی: "ئەگەر له هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ری داهاتوو ئێمە هەڵبژاردراینەوە ئەوە چاوده‌گێڕینه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌موو باجی مووچه‌خۆراندا".
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكرد: هاوكاری زیاتری ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه بێكاربوون به‌هۆی كۆرۆنا و هه‌فتانه 400 دۆلاریان ده‌درێتێ.
له‌كاتێكدا له مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و ته‌مموز، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێكاربوون و شوێنی كاركردنیان نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا به بڕیاری تره‌مپ هه‌فتانه 600 دۆلاریان بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام به كۆتایی مانگی ئاب بڕیاره‌كه كۆتایی دێت.
پێدانی ئەو 400 دۆلاره له‌سه‌ر سندوقی فریاكه‌وتنی كاره‌ساتی سه‌ر به FEMA و DRF كه بڕه‌كه‌ی 79 ملیار دۆلاره و تا ئێستا 44 ملیار دۆلار-ی لێ سه‌رفكراوه.