ماکرۆن هەرەشەی سەپاندنی سزا لەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی لوبنان دەکات
  2020-08-10       826       
سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەرەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک سیاسەتوانی لوبنانی کرد وەکو بلۆک کردنی پارەکانیان لەو وڵاتە.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی کە بۆ ماڵپەڕی حەدەس دواوە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەرەشەی لە ژمارەیەک کەسایەتی و سیاسەتوانی کردووە بە بلۆککردنی پارەکانیان لە فەڕەنسا.

هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەرەشەکە دوای ئەوە هاتووە کە ماکرۆن داوای لە سەرکردەکان کردووە سیاسەتێکی نوێ دابڕێژن. هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە کە سزاکان بۆ هەموو توێژەکان دەکرێت.


سەرۆککۆماری فەڕەنسا راشیگەیاندبوو کە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وڵاتان هاوکاری بۆ لوبنان بنێرن لە میانی کۆنفرانسی پاریس بۆ پشتگیری کردنی لوبنان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×