رۆیتەرز دەڵێت: توركیا غازێكی زۆری لە دەریاری رەشدا دۆزیوەتەوە
  2020-08-21       797       

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دو سەرچاوەی توركییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەنكەرە، یەدەگێكی زۆری غازی سروشتی لەنێو دەریاری رەشدا دۆزیوەتەوە.

ئاوێنە: كەشتی فاتح لە كۆتاییەكانی مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە، لە ناوچەی تونە1 لە باكوری كەناراوەكانی توركیادا لەنێو دەریای رەش بەدوای نەوت و غازدا دەگەڕێت.

یەكێك لە سەرچاوە توركییەكان بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە"غازی سروشتی لە كێڵگەی دەریایی تونە1 دۆزراوەتەوە كە قەبارەكەی بە 26 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەكرێت و دەتوانێت بۆ ماوەی 20 ساڵ پێداویستییەكانی توركیا پڕبكاتەوە."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە كە بەرهەمهێنانی ئەو غازە بۆ توركیا رەنگە نزیكەی حەوت بۆ 10 ساڵ بخایەنێت و قەبارەی تێچوی وەبەرهێنانیشی بە دو بۆ سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

توركیا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆی، زۆربەی ئەو وزەیەی پێویستیەتی لە دەرەوە هاوردەی دەكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×