2020-08-25   869     
له‌به‌رامبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوو سەرکردەی بزوتنەوە حەماسی فه‌ڵه‌ستینی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەخنە لەرەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، ئەردۆغان وادەکات تورکیا زیاتر گۆشەگیر بکرێت.
ئاوێنه: له‌راگەیه‌ندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووه، 22ی ئه‌م مانگه رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دوو سەرکردەی بزوتنەوە حەماس لەئه‌ستانبوڵ کۆبۆتەوە کە یەکێکیان لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوەو پاداشت بۆ دۆزینەوەی دانراوە. ئەو کەسە کە ناوی نەهێنراوە، بەوتەی ئەمریکا، دەستی لەچەندین کاری "تیرۆریستی"و رفاندندا هەیە.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، کارەکەی ئەردۆغان وادەکات تورکیا زیاتر گۆشەگیر بکرێت‌و زیانیش بەبەرژەوەندییەکانی خەڵکی فەڵەستین دەگەیێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه بۆ جاری دووه‌مه ئەردۆغان کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی بزوتنەوەی حەماس دەکات‌و لەسه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لەگەڵیان کۆبۆتەوە.