نەتەوەیەکگرتووەکان: لەعەفرین‌و سەرێ کانی‌و گرێ سپی توندوتیژی‌و تاوان ئه‌نجامده‌درێت
  2020-09-18       598       

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ، لەعەفرین‌و سەرێ کانی‌و گرێ سپی توندوتیژی‌و تاوان ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌.

ئاوێنه‌: میشێل باچلی‌، کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووه‌، بارودۆخی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەشاره‌كانی‌ عەفرین‌و سەرێ کانی‌و گرێ سپی زۆر خراپەو توندوتیژی‌و تاوانی زۆریان تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
 
ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لەماوەی چەند مانگی رابردودا پێشێلکاریی جددی لەو ناوچانە تۆمارکراون، لەوانەش زیادبونی ژمارەی کوشتن‌و رفاندن، گواستنەوەی نایاساییانەی خەڵک، دەستگرتن بەسەر ماڵ‌و موڵکی خەڵکدا. 
 
كۆمیسیۆنه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئەو کەسانەی بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە ئەوانەن کە ئەندام‌و لایەنگری حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانن یان رەخنەگری گروپەکانی نزیک لەتورکیان یان باری داراییان باشە. 
 
داواش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ده‌كات كه‌ دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن‌و رون‌و سەربەخۆ ئه‌نجامبدات لەو رووداوانەی تۆماركراون.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×