2020-09-23   693     
سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلول ڕایگەیاند، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابورییه‌وه، دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ بە سەركردەكانی ئەوروپای وتووە "سێ مانگ بوەستن، ڕژێمی ئێران دەڕوخێت".
ئاوێنه: حەسەن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابورییه‌وه.
رۆحانی دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له سزا نوێكانی ئه‌مریكا گرت بۆ سه‌ر وڵاتەكەی و وتی، "ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه ته‌واوی كه‌ناڵه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا دابخات. هه‌رچه‌ند له 1980ه‌وه گه‌مارۆی ئابوریمان له‌سه‌ره، به‌ڵام جه‌نگی ئابوری له دژی ئێمه له 2018 ده‌ستیپێكرد. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ سزا، به‌ڵام ئه‌مه جه‌نگی ئابورییه".
سه‌رۆك كۆماری ئێران به تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی سزاكان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێنه‌وه، ئەوەی وت، "ئه‌مریكا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتی كه كۆتایی به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی هێناوه، به‌ڵام ڕێككه‌وتننامه‌كه دژی ئه‌و وه‌ستایه‌وه و له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕیسوا بوو. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئێرانه. ئێران وه‌ك 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێستاش سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی یاسایی، سیاسی و دیپلۆماتی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستهێنا".
حەسەن رۆحانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێرانی به سیاسه‌تی سه‌دام چواند و ڕایگەیاند، "له جه‌نگی ئێران-عێراقدا له 1980-1988 سەدام حسێن، سه‌رۆكی لادراوی عێراق لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی كرد و ئێستاش ئه‌مریكا به په‌نابردنه‌به‌ر جه‌نگی ئابوری دژی ئێران هه‌مان هه‌ڵه ده‌كات. وه‌ك چۆن سه‌دام وای دانابوو له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌هواز بگرێت، ئه‌مریكاش وایداناوه له ڕێگای سزاكانییه‌وه به سێ مانگ ئێران بڕوخێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌مریكا ده‌یوت شۆڕش (كۆماری ئیسلامی ئێران) ته‌مه‌نی ناگاته 40 ساڵ. وایانده‌زانی له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد فه‌رشی سووریا‌ن بۆ ڕاده‌خرێت. دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به سێ سه‌ركرده‌ی ئه‌وروپای وتبوو 'سێ مانگ بوه‌ستن، رژێمی ئێران ده‌ڕووخێت'. دوو له‌و سه‌ركرده ئه‌وروپییانه خۆیان ئه‌وه‌یان به من وت.