2020-09-26   348     
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٨ هه‌زار و ٤٨٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “Worldometer” کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥٨ هەزار و ٢٨٩ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٩٢٥ کەس.
هاوکات ٩٢٨ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٨ هه‌زار و ٤٨٣ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٤٨١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ١٠٢ مليۆن و ٥٥٢ هەزارى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٠٤ هه‌زار حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش هەريەك لە تێكساس و فلۆريدا و نيويۆرك دێن.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە پێنج ملیۆن و ٩٠٨ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٦٩٢ هەزار حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.