جۆ بایدن: ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی‌و یەکترناشرینکردنە
  2020-11-24       465       
جۆ بایدن
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکا جه‌خت له‌كاری‌ هاوبه‌ش‌و وەلانانی حزبایەتی‌و یەکترناشرینکردن ده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: جۆ بایدن تویتێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا نوسیویه‌تی‌، "هەڵبژاردنەکان کۆتاییهات، ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی‌و یەکترناشرینکردنە".

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکا دەڵێت، "پێویستە یەکگرتوبین‌و هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌بن."

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە ئەو لەکەیسەکەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، لەبەر وڵاتەکە ئیملی مورفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان GSA و تیمەکەی راسپاردوە هەستن بەپـرۆتۆکۆلە سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ جۆ بایدن، هەروەها بەتیمەکەی خۆشی وتوە هەمان کاربکەن.  

بەڕێوەبەرایەتی GSA، دەزگایەکی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکاییە، بەرپرسە لەپرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لەنێوان سەرۆکە یەک لەدوای یەکەکانی وڵاتەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×