ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند
  2020-11-29       387       
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزای ئابوری بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند، ئەویش دوای ئەوەی تۆمەتبار کراون بە هاوکاریکردنی پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئاوێنە: مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی پشتیوانیان لە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، سزای بەسەر چوار کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆمپانیایانە کە دووانیان ناوەندەکانیان لە چین و دوو کۆمپانیاکەی دیکەش لە روسیان تۆمەتبارن بە ناردنی تەکنەلۆژیای تایبەت بە موشەکی بالیستی کە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمییە بۆ ئێران، سزاکانی واشنتن-یش بەردەوام دەبن بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی تاران بە توانای ئەتۆمی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×