بەھۆی تەقەی هەڕەمەكی لە ئەمریكا 5 كەس كوژران
  2021-01-10       554       
لەویلایەتی شیكاگۆی ئەمریكا كەسێك تەقەی هەڕەمەكی كردووە و لانیكەم پێنج كەس كوژران.

ئاوێنە: كەناڵی (CBD) بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو كەسێك بەشێوەی هەڕەمەكی لەنێوان شیكاگۆ و ئیڤانستۆن تەقەی لە خەڵك كردووە و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، یەكێك لەكوژراوەكان خوێندكارێكی زانكۆی شیكاگۆیە كە تەمەنی 30 ساڵە.
لای خۆشیەوە پۆلیسی ئیڤانستۆن ئاشكرایكرد، تەقەكەرەكەیان دەستنیشانكردووە كە كەسێكە بەناوی جاسۆن نایتینگڵ و تەمەنی 32 ساڵە و بە تەقەی پۆلیس كوژراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×