لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌: زیندانیانی عه‌فرین به‌ به‌رچاوری لێپرسراوانی توركیاوه‌ ئەشکەنجە دەدرێن
  2021-03-06       760       

 لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا راپۆرتێكییان لەبارەی دەستگیركردن و بێسەرو شوێنكردنی ھاوڵاتیانی ناوچەی عەفرین بڵاوكردەوە.

ئاوێنه‌: لیژنه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لەكاتی ئەشكەنجەدانی زیندانییان لە بنكەكانی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لێپرسراوانی توركیاش ئاماده‌ بوون، له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ زۆربەی ئەوانەی رزگاریان بووە لەبەردەم لیژنەكه‌ی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەم راستییه‌یان وتووه‌.

راپۆرتەكە زۆرشت له‌بارەی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا له‌خۆده‌گرێت كە عەفرینیان داگیركردوه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پاكتاوی رەگەزیی و تاڵانكردنی بەكۆمەڵ و بازرگانی بە مرۆڤ تیایدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×