تا ئێستا ئێران سێ جۆری جیاوازی ڤاکسینی بەرهەمهێناوە و پلانیان وایە ببنە یەکێک لە گەورەترین هەناردەکەرانی ڤاکسینی كۆرۆنا لە ناوچەکەدا.
نوێترین ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی ئێران ناوی فخرا-یە کە ئەویش دوێنێ ١٧ی ئازار بە فەرمی وڵاتەکە رایگەیاند، دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند پلانیان وایە ببنە گەورەترین هەناردەکەری ڤاکسین لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پێشتر ئێران بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ڤاکسین تەرخانکردبوو، بەڵام کاتێک ئەمریکا داوای لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد ئەو پارەیەی وڵاتان بۆ کڕینی ڤاکسین خەرجی دەکەن دەبێت لە هەژمارێکی بانکی ئەمریکادا بێت ڕازی نەبوو بەو داواکارییە و متمانەی پێی نەبوو هەر بۆیە ڤاکسینی خۆی بەرهەمهێنا.