ئیسرائیل: ئێران هێرشمان دەكاتەسەر
  2021-03-31       678       
ئیسرائیل هۆشداری دا لە سەفەر بۆ ئیمارات و بەحرێن و توركیا و وڵاتانی دیكەی دراوسێی ئێران بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی بلۆمبێرگ.

ئاوێنە: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە لە ماوەی مانگەكانی رابردوودا گرووپەكانی ئێران هەڕەشەی لێدانیان لە بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل كردووە.

روونیشیكردەوە لە مانگی كانوونی دووهەمی رابردوودا باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان لە نیودەلهی پایتەخت بە ئامانج گیراوە و بە بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هیندی ئێران دەستی هەبووە لە رووداوەكەدا.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، ئێران بەردەوام دەبێت لە لێدان لە بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لە ماوەیەكی نزیكدا.

ئەمە لە كاتێكدایە هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئیسرائیل یەكدی تۆمەتبار دەكەن بە كردنەئامانجی كەشتییەكانی یەكدی، ئێران لە مانگی تشرینی دووهەمی رابردوو هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كوژرانی زانای ناوەكی ئێران موحسین فەخری زادەی كرد لەلایەن شانە هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكاوە.

ئیمارات بووە بەشوێنێكی گەشتیاری گرنگ بۆ ئیسرائیلییەكان لە دوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان دەوڵەت ئەمە لە حاڵێكدا سەفەر و گەشتیاری زۆرینەی راوەستابوو لە 2020 بەهۆی كۆرۆناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×