2021-04-22   615     
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه به فه‌رمی ئاگادارینامه‌یه‌ك دراوه‌ته ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی توركیا له پرۆگرامی F-35، به‌ڵام ئه‌م به‌رپرسه ورده‌كاریی له‌باره‌ی چۆنێتی ره‌وانه‌كردنی ئاگادارینامه‌كه نه‌دا.
ئاوێنه: به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه‌كرد له ئاگادارینامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه له ساڵی ٢٠٠٦دا به واژووی وڵاتانی به‌شدار هاتووه‌ته ئاراوه و توركیا له ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٧دا یاداشته‌كه‌ی واژووكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و توركیا له ده‌قی نوێی یاداشته‌كه‌دا به‌شداریی پێنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی یاداشته‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت هاوبه‌شه‌ی كه ماونه‌ته‌وه نوێكراوه‌ته‌وه و هیچ به‌شدارێكی هاوبه‌ش بۆ یاداشته‌كه زیاد نه‌كراوه.
توركیا وه‌ک هاوبه‌شێكی به‌رهه‌مهێن به‌شداریی له یاداشتی هاوبه‌شی لێكتێگه‌یشتنی پرۆگرامی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی F-35 دا كردبوو.
به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه جگه له توركیا بریتیی بوون له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، ئوسترالیا، دانیمارک، كه‌نه‌دا و نه‌رویژ.