2021-04-24   678     
سوپای ڕوسیا سێ ڕێگه‌ی گرنگ له ده‌ریای ڕه‌ش، به ڕووی كه‌شتی جه‌نگی وڵاتانی بیانیی داده‌خات، ئه‌مریكاش به نیازه له نزیك سنووری ئه‌و وڵاته، مانۆڕێكی سه‌ربازیی گه‌وره، ئه‌نجام بدات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، له 24 ی ئه‌م مانگه‌وه تا 31 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داھاتوو، سوپای ئه‌و وڵاته سێ ڕێگه‌ی گرنگ له ده‌ریای ڕه‌ش به ڕووی كه‌شتی جه‌نگیی وڵاتانی بیانیی داده‌خات، ڕوونیشیكرده‌وه، ڕێوشوێنه سه‌ربازییه نوێیه‌كان، له سنووری ئاویی ڕوسیا، ده‌گیرێنه‌به‌ر.
دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی مۆسكۆش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراین و ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، نیگه‌رانییان له ڕێوشوێنه سه‌ربازییه نوێیه‌كانی ڕووسیا له ده‌ریای ڕه‌ش، ده‌ربڕی.
سوپای ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، بڕیاره له مانگی داھاتوودا، مانۆڕێكی سه‌ربازیی گه‌وره، به به‌شداری كه‌شتی فڕۆكه‌ھه‌ڵگر و زیاتر له 15 ھه‌زار سه‌رباز و 240 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، له ویلایه‌تی ئالاسكا له باكووری ئه‌و وڵاته، به‌ڕێوه‌بچێت.